ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌رین له‌ دارستانه‌كانی سه‌رفیروزئابادی كرماشان

79
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌شێكی به‌رچاو له‌ دارستانه‌كانی به‌شی “سه‌رفیروزئاباد”ی شاری كرماشان له‌ نێو ئاگردا سووتان.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نیوه‌شه‌وی شه‌ممه‌ ١٤ی مانگی پوشپه‌ڕ، نزیكه‌ی ٦٠ هێكتار له‌ دارستانه‌كانی به‌شی “سه‌رفیروزئاباد” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری كرماشان له‌ نێو ئاگردا سووتان. ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ دواتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و سووتانی دارستانه‌كانی ئاوایی “مۆسته‌علی بایوه‌ند”ی ناوچه‌ی عوسمان وه‌ند”ی لێكه‌وته‌وه و دواتر له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه‌ كوژێندرایه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →