ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌رین له‌ دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌رپول زه‌هاب

405y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، به‌شێكی به‌رچاو له‌ دارستانه‌كانی ناوچه‌ی “سه‌رپۆل زه‌هاب” له‌ ئۆستانی كرماشان له‌ نێو ئاگردا سووتان.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، زیاتر له‌ ٣٥ هه‌زار هێكتار له‌ دارستانی زنجیره‌ كێوه‌كانی زاگرۆس له‌ ناوچه‌ی سه‌رپول زه‌هاب له‌ نێو ئاگردا سووتان. شایانی باسه‌، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ پاش ١١ سه‌عات له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌ كۆژێندراوه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا، دارستانه‌كانی ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان له‌م وه‌رزه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی ئاگر ده‌درێت و ناونده‌ پێوه‌ندیداره‌كانی رژیمیش هیچ هه‌وڵێك بۆ كۆژانه‌وه‌ی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ ناده‌ن.