ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بازاڕی دارفرۆشه‌كانی شاری بانه‌

291
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گه‌لاێژ، بازاڕی دارفرۆشه‌كانی شاری بانه‌ له‌ نێو ئاگردا سووتا.به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بازاڕی دارفرۆشه‌كانی شاری بانه‌ له‌ رێگای سلێمان به‌گ ئاگری گرت و سه‌رجه‌م له‌ نیو ئاگردا سووتا. شایانی باسه‌، به‌ هۆی بێ ئیمكاناتی ئاگركوژێنه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ بۆیان كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م بازاڕه‌كه‌‌ له‌ نێو ئاگردا سووتا.