ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی توس نه‌وزه‌ڕی شاری سنه‌

383y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، له‌ درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستان و لێڕاوه‌ره‌كانی كوردستان، دارستانه‌كانی “توس نه‌وزه‌ر”ی سه‌ربه‌ شاری سنه‌، له‌ نێو ئاگردا سووتان.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو هێكتار له‌ دارستانه‌كانی توس ‌نه‌وزه‌ڕی ئه‌م شاره‌، له‌ نێو ئاگردا سووتان و به‌ هۆیه‌وه‌ چه‌ندین هێكتار له‌ دارستانه‌كان و لێڕاوه‌ره‌كانی ئه‌م شاره‌ له‌ناوچوون. هه‌وره‌ها ئه‌م ئاگره‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌وه‌ پاش ٣ سه‌عات كۆنتڕۆڵ و خامۆش كرا. شایانی باسه‌، كاربه‌ده‌ستانی رژیم تا ئێستا بۆ پێشگیری له‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه‌، هیچ كارێكیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.