ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان

200
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌یان هێكتار له‌ دارستانه‌كان و له‌وڕگه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان، له‌ نێو ئاگردا سووتان.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، به‌شێكی به‌رچاو له‌ دارستانه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاوایی “سێف”ی سه‌روو و له‌وه‌ڕگه‌كانی ناوچه‌ی “سه‌ڵه‌‌سی و چاوگ”ی مه‌ریوان له‌ نێو ئاگردا سووتان و گه‌لێك خه‌ساری لێكه‌وته‌وه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عات درێژه‌ی بوو و دواتر له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌‌ و ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان”ه‌وه‌ كوژێندرایه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →