به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، هێكتار و نیوێك له دارستانه‌كانی مه‌له‌كشاهی له ئاگردا سووتان.به پێی ئه‌م راپۆرته، له دووهه‌مین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌مساڵی دارستان و لێڕه‌واره‌كانی كوردستان، به‌شێكی به‌رچاو له دارستانه‌كانی داربه‌ڕووی شاری مه‌له‌كشاهی له ئاگردا سووتان. یه‌كه‌مین ئاگركه‌وتنه‌وه له رێكه‌وتی ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه له ده‌وروبه‌ری شاری ئیلام روویداوه. زۆربه‌ی ئه‌و دارانه كه سووتاون دار به‌ڕوو بوون. شایانی باسه شارستانی مه‌له‌كشاهی هه‌ڵكه‌وتوو له شه‌رقی ئیلام، ١١٤ هێكتار دارستان و ٧١ هه‌زار هێكتار لێڕهواریی هه‌یه.