ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كێوی ئاویه‌ر ی سنه‌

69
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌شێكی به‌رچاو له‌ دارستانه‌كانی كێوی “ئاویه‌ر”ی شاری سنه‌ له‌ نێو ئاگردا سووتان.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئێواره‌ی رۆژی جومعه‌ ١٢ی مانگی پوشپه‌ڕ، به‌شێكی به‌رچاو له دارستانه‌كانی “دۆڵی ره‌حمان” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ كێوی “ئاویه‌ر”ی شاری سنه‌ له‌ نێو ئاگردا سووتان و گه‌لێك خه‌ساری لێكه‌وته‌وه‌. به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵان ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ دواتر به‌ره‌و ئاواییه‌كانی “حه‌سه‌ن ئاوا و مه‌ره‌بزان” ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند. ئه‌م ئاگره‌كه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌عاته‌كانی نیوه‌شه‌وه‌ دا سه‌ره‌ڕای كه‌مته‌رخه‌می ناوه‌نده‌كانی پێوندیداری رژیم، له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه‌ كوژێندرایه‌وه‌. ئۆستاندار و فه‌رمانداری رژیم له‌ جێگای بڕیاردانی كوژاندنه‌وه‌ ئاگره‌كه،‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی گاردی ویژه‌ی رژیم له‌ پاركی كوده‌كی ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئێعترازییان پێكرا. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، ئه‌مه‌ دووهه‌مین جاره‌ كه‌ له‌ كوێستانی ئاویه‌ر ئاگرگه‌تنه‌وه‌ رووده‌دات و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ هێزه‌كانی حكومه‌تیان به‌ عامێل و هۆكاری ئاور تێبه‌ردانی دارستانه‌كانی ئاویه‌ر ناولێبردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌م رووداوه‌دا نزیكه‌ی ٧٠ كه‌س له‌ هاوڵاتییان بریندار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →