ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌عده‌نێك له‌ چین

678
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵووز له‌ چین، ده‌یان كرێكار كوژران و بێسه‌روشوێن بوون.
ئه‌م رووداوه‌ كه‌ له‌ مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵووز له‌ ئۆستانی “هیلونگ جیانگ”ی چین روویدا، گیان له‌ده‌ستدانی لانیكه‌م ٢١ كرێكاری مه‌عده‌ن و بێ سه‌روشوێن بوونی كه‌سێكی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ كاتی روودانی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه، ٣٨ كرێكاری مه‌عده‌ن كاریان ده‌كرد كه‌ ١٦ كه‌سیان توانیان هه‌ڵبێن و ٢٢ كه‌سی دیكه‌ش له‌ نێو مه‌عده‌نه‌كه‌ گیریان كردبوو.