ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی بۆكان

9
له‌ درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئۆستانی كوردستان، ٢٥ هێكتار له‌ مووچه‌ و مه‌زراكانی شاری بۆكانیش له‌ نێو ئاگردا سووتان.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ هۆكارگه‌لێكی نادیار، ٢٥ هێكتار له‌ زه‌وییه‌كانی گه‌نم له‌ ئاوایی “ناچیت”، له‌ نێو ئاگردا سووتان. له‌م راپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه‌ دووهه‌مین رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌ مه‌زراكانی گه‌نم و جۆ له‌ به‌شی “سیمینه‌”ی بۆكان روویان داوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م ئاگركه‌تنه‌وه‌، زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌ جوتیارانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ گه‌یاندووه‌.