ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌فت شه‌هری كرماشان

122
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، یه‌كێك له‌ چاڵه ‌نه‌وته‌كانی “نه‌فت شه‌هر” له‌ ئۆستانی كرماشان ئاگری گرت.به‌ پێی راپۆرته‌كان، چاڵه‌ نه‌وتی ژماره‌ی ٢٤ی نه‌فت شه‌هری كرماشان، له‌ حاڵێكدا كه‌ كرێكاره‌كانی سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌م چاڵه‌ بوون، له‌ناكاو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و دواتر له‌ لایه‌ن گروپه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كرا. هۆكاری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌، نه‌بوونی ستانداردی‌ ئیمه‌نی و ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ره‌چاو كردنی رێوشوێنی ئیمه‌نییه‌.