ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاوه‌ به‌ هۆی مانۆڕی نیزامی هێزه‌كانی رژیم

334
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆ سێهه‌مین جاری به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، كێوی “سه‌ر‌ده‌ڕه‌”ی پاوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ئاگردراوه‌. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، جارێكی تر كێوی “سه‌رده‌ڕه‌”ی پاوه‌ بۆ سێهه‌مین جار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپاوه‌ ئاگری تێبه‌ردرا. هێزه‌كانی سپای پاسدارانی رژیم له‌م دواییانه‌دا به‌ به‌ڕێوه‌بردنی گه‌لێك مانۆڕی نیزامی، بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كێو و له‌وه‌ڕگاكانی ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان له‌ نێو ئاگردا بسووتێن و گه‌لێك خه‌ساره‌تی لێبكه‌وێته‌وه‌.