ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری مه‌ریوان

400y
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری مه‌ریوان له‌ نێو ئاگردا سووتان. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌م رۆژه‌دا چه‌ند ناوچه‌ی شاری مه‌ریوان له‌وانه‌‌ به‌شێك له‌ دارستانه‌كانی پشت چوارباخ، پشت پادگان و ئاوایی كارێز له‌ نێو ئاگردا سووتان و خه‌ساره‌تێكی به‌رچاوی ژینگه‌یان به‌ شوێنه‌وه‌ بوو. ئه‌م ئاگرانه‌ دوای چه‌ند سه‌عاتێك به‌ هه‌وڵ و هێمه‌تی هاوڵاتیان خامۆش كران. شایانی باسه‌ به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار هیچ هه‌وڵێكیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگرانه‌ ئه‌نجام نه‌دا.