ئاڵۆزی له‌ نێوان حێزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پ ك ك له‌ سنووری قه‌ندیل

321y

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ واحێدێكی پێشمه‌رگه‌كانی حێزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له‌ ناوچه‌ی كێله‌شین له‌ سنووری كوردستانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان جێگیر بوون، شه‌وی رابردوو له‌ نێوان هێزه‌كانی “پ ك ك” و ئه‌و واحێده‌دا، تێكهه‌ڵچوون روویداوه‌.به‌ پێی راگه‌یاندنی وته‌بێژی حێزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا دوو پێشمه‌رگه‌ی حێزبی دیموكرات گیانیان له‌دستداوه‌ و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، به‌ڵام هه‌واڵی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه‌ تا ئێستا له‌لایه‌ن “پ ك ك”وه‌ پشتراست نه‌كراوه‌ته‌وه‌. پێویسته‌ بگوترێت كه‌ هه‌یئه‌تێك له‌ لایه‌ن په‌رلمانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، بۆ نێوبژیوانی و كۆتایی هێنان به‌ ئاڵۆزییه‌كه‌ چوونه‌ته‌ چیای قه‌ندیل و له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو لایه‌ن له‌ گوفتووگۆدان.