ئه‌زیت و ئازار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاری له شاری‌ سنه‌

112y
“كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان”، له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی ئه‌زیت و ئازار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “حامێد مه‌حموود نژاد”ی راگه‌یاند.به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، رۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی لیباس شه‌خسی رژیم له‌ شاری “سنه‌”، “حامێد مه‌حموود نژاد”، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگیان به‌ شێوه‌ێكی وحشیانه‌ ئه‌زیت و ئازار دا و هه‌وره‌ها ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.