ئه‌زیه‌ت و ئازاردانی كارتۆن خه‌وه‌كان له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیم له‌ تاران

481

به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، مه‌ئمورانی شاره‌داری و هێزه‌ ئینتیزامییه‌كانی رژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌سانی كارتۆن خه‌و له‌ شه‌قامه‌كانی شاری تاران و ئه‌زیه‌ت و ئازاریان دان.له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌، مه‌ئمورانی رژیم ٥ كارتۆن خه‌ویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. دوابه‌دوای ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ بازاڕیانی شاری تاران، دژ به‌م هه‌ڵسووكه‌وته‌ نامرۆڤانه‌ی هێزه‌كانی رژیم، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌ڵام ناڕازییان به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ئمورانی رژیم بوونه‌وه‌ و به‌ ناچاری شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت.