به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاری به ناوی “زانیار ده‌باغیان”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه له سنه به‌ره‌وڕووی لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار بۆوه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، زانیار ده‌باغیان له حاڵێكدا كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بووه، له نزیك سێڕای شێخان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك مه‌ئمووری لیباس شه‌خسی و موتۆرسواری رژیم له به‌رچاوی خه‌ڵك و هاوسه‌ره‌كه‌ی به بێ هیچ هۆكارێك، به‌ره‌وڕووی لێدان و سووكایه‌تی بۆوه.