به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌رمی كاك محه‌ممه‌د غه‌ریب به‌سیم له شاری سنه‌وه ره‌وانه‌ی شوێنی ژیانی واته شاری مه‌ریوان كرایه‌وه و له نێو رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تی دا به خاك سپێردرا.
بڕیار بوو ته‌رمی كاك غه‌ریب له تاڵه‌سواری ئاوایی ئاڵمانه ئه‌سپه‌رده‌ی خاك بكرێت، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم سه‌رجه‌م رێگاكانی به‌ره‌و ئاوایی “ئاڵمانه” به تایبه‌ت له سێڕای “بیه كه‌ڕه” تا جاده‌ی “ئاڵمانه”یان به‌ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كردبوو و پێشیان به ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی ناوبراو له‌م شوێنه گرت. به‌م هۆیه‌وه بنه‌ماڵه و دۆستان و نزیكانی، ته‌رمه‌كه‌یان بۆ ئاوایی له‌نج ئاوا گواسته‌وه و له نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له دۆستان و ئاشنایانیدا له‌م ئاواییه ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كاك محه‌ممه‌د غه‌ریب به‌سیم شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به پێی پیلانێكی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان و موختاری نه‌سیم، له ماڵه‌كه‌ی ناوبراودا تێرۆر كرا.