سه‌عات ٨ و نیوی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی جومعه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی كوروش به‌خشه‌نده هه‌ڵسووڕاوی سوسیالیستی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
ته‌رمی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه سوسیالیستیهی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاری سنه و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی له گۆڕستانی “به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی” شاری سنه ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا. ئه‌م مه‌راسمه به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵك و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاره جیاجیاكانی ئێران له‌وانه تاران، كرماشان، مه‌ریوان، سه‌قز و بۆكان به‌ڕێوه‌چوو. ته‌رمی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه به ئاڵای سووری ئازادی پێچرابۆوه. مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی ناوبراو به یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری گیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم و پاشان سرودی ئه‌نترناسیونال سرودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه خوێندرایه‌وه. پاشان چه‌ندین به‌یانییه و راگه‌یاندن و په‌یامی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م خه‌باتكاره‌ی رێگای چینی كرێكار، له لایه‌ن رێكخراوه‌كان و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری خوێندرایه‌وه. هه‌روه‌ها به‌م بۆنه‌وه و له ماوه‌ی مه‌راسمه‌كه‌دا شێعرێك بۆ رێزگرتن له خه‌بات و هه‌وڵی شۆڕشگێڕانه‌ی كوروش به‌خشه‌نده پێشكه‌ش كرا. شایانی باسه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو هێزی ئه‌منیه‌تی رژیم له ده‌وروبه‌ری شوێنی خاكسپاریهكه جێگیر كرابوون.