راپۆرته‌كان باس له ته‌ئید كردنی هه‌واڵی ئه‌سید پاشی به‌سه‌ر دوو كچی لاوی ته‌مه‌ن ٢٠ و ٢١ ساڵ له شاری مه‌ره‌ند له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ده‌كه‌ن.
رێژه‌ی سووتاوی و برینی ئه‌م كچه لاوانه ٣٠ له‌سه‌د راگه‌یه‌ندراوه و قوربانیان بۆ چاره‌سه‌ر كران، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز كراون. ده‌وترێت یه‌كێك له‌م كچانه چاوی به توندی خه‌ساره‌تی پێگه‌یشتووه. دادستانی رژیم ئیدیعای كردووه كه له حاڵی پێڕاگه‌یشتن به‌م په‌روه‌نده‌یه و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بریندارانی ئه‌م رووداوه‌یه. شایانی باسه مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی رابردووش دوابه‌دوای ده‌ركردنی “گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌مری به مه‌عروف و نه‌هی له مونكه‌ر” له لایه‌ن رژیمه‌وه و به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ بێ حیجابی، نزیكه‌ی ١٥ كچ و ژنی لاو له ئیسفه‌هان، بوونه‌ته قوربانی ئه‌سید پاشی زنجیره‌یی.