ئه‌شكه‌نجه‌ و قه‌تڵی به‌ربڵاوی نه‌یاران له‌ سوریه‌

484t

رۆژی جومعه‌ “چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌” رایگه‌یاند، له‌ كاتی ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی‌ ٤ ساڵی رابردودا، نزیكه‌ی ١٣ هه‌زار كه‌س له‌ زیندانه‌كانی رژیمی سوریه،‌ ئه‌شكه‌نجه‌ كراون و كوژران. به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه‌”، ئاماری كوژراوه‌كان، ٢٠ هه‌زار كه‌سی بێسه‌ر و شوێن ناگرێته‌وه‌. هه‌ر ئه‌م راپۆرته‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ١٠٨ منداڵیش له‌ زیندانه‌كانی رژیمی سوریه‌، ئه‌شكه‌نجه‌ كراون و كوژراون. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌راورد ده‌كرێت كه‌ نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ مانگی مارسی ساڵی ٢٠١١ی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون.