ئه‌شكه‌نجه‌ و گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوی سیاسی “سۆهه‌یلا حیجاب” بۆ زیندانی سنه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی زیندانی “قه‌رچه‌ك”ی وه‌رامین” هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر به‌ندی ٨ی ژنانی ئه‌و زیندانه‌ و وێڕای ئه‌شكه‌نجه دانی زیندانی سیاسی “سۆ هه‌یلا حیجاب”، ناوبراویان بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ دوورخستۆته‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، “سۆهه‌یلا حیجاب” به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدانی زۆره‌وه‌ باری ته‌ندرووستی خراپه و پێویستی به‌ چاودێری پزیشكی هه‌یه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ به‌ تۆمه‌تی :ته‌بلیغ دژی نیزام” و ” تێكدانی ئاسایشی گشتی له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” به‌ پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →