ئه‌نجامی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ توركیه‌

38
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، ئه‌نجامی ژماردنی به‌شێك له‌ ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی توركیه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ حێزبی “عه‌داڵه‌ت و ته‌وسعه‌” به‌ رێبه‌ری ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان، زۆربه‌ی كورسییه‌كانی خۆی له‌ پارلمان له‌ده‌ستداوه‌.تا ئێستا دوو سێهه‌می ده‌نگه‌كان ژمێردراوه‌ و پێش بینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ حێزبی “عه‌داڵه‌ت و ته‌وسعه” بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتوو، ناچار بێت له‌گه‌ڵ حێزبێكی دیكه‌ هاوپه‌یمانی پێكبێنێت. له‌ گۆڕانكارییه‌كی دیكه‌دا هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌، باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ حێزبی “دیمكراتیك گه‌ل”، له‌وانه‌یه‌ زیاتر له‌ ده له‌سه‌دی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنابێت و به‌م شێوه‌یه‌ بۆ یه‌كه‌م جار بڕواته‌ پارلمان. له‌ ئه‌گه‌ری ته‌ئیدی ئه‌م ئه‌نجامه‌، ئه‌ردۆغان ناچار ده‌بێت كه‌ به‌رنامه‌ی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی كه‌ هێز و ده‌سه‌ڵاتێكی زۆرتری پێده‌دات، بخاته‌ لاوه‌.