ئه‌ندامێكی رۆژنامه‌نووسی هه‌یئه‌تی نێردراوی رژیم بۆ سوئیس داوای په‌نابه‌رایه‌تی كرد

708t
رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی وتووێژكاری ئه‌تۆمی رژیم بۆ سوئیس نێردراوه‌،‌ له‌م وڵاته‌ داوای په‌نابه‌رایه‌تی كردووه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌ حكومه‌تیه‌كان، “ئه‌میر حوسه‌ینی موته‌قی” سه‌رنووسه‌ری سایه‌ت “ئیسكانیوز” و ئه‌ندامی ستادی ئینتخاباتی “حه‌سه‌ن رۆحانی” سه‌رۆك كۆماری رژیم له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه‌. ناوبراو كه‌ بۆ رووماڵ كردنی هه‌واڵه‌كانی وتووێژی هه‌سته‌یی بۆ لۆزان نێردرابوو، داوای په‌نابه‌رایه‌تی سیاسی له‌ وڵاتی سوئیس كرد.