ئه‌گه‌ری ئێخراجی ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی فه‌رشی غه‌ربی كرماشان

353
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، ٤٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی فه‌رش غه‌ربی كرماشان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر گوشاره‌وه‌ تا بازخه‌رید بكرێن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی فه‌رشی غه‌ربی كرماشان كه‌ سه‌رجه‌میان قه‌راردادی ره‌سمیان هه‌یه‌، به‌ بیاووی نه‌بوونی قازانجی به‌رهه‌مهێنانی كارخانه‌كه‌ و گۆڕینی كاربه‌ریی هێڵی به‌رهه‌مهێنان، به‌ زیاتر له‌ ١٨ تا ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریی‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركردنیان لێكراوه‌. خاوه‌نكار هه‌روه‌ها به‌نیازی ئێخراج كردنی ٤٠ كرێكاری دیكه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ تا به‌ته‌واوی كارخانه‌ی فه‌رشی غه‌ربی كرماشان دابخات. شایانی باسه‌، ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردووشدا چه‌ندین جار كرێكاره‌كانی خۆی له‌سه‌ر كار ئێخراج كردووه‌.