له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا زیندانییه‌كی مه‌حكوم به ئێعدام به ناوی “عه‌لی لاچینی” بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام، له زیندانی مهاباده‌وه راپێچی زیندانی میاندواو كرا.
به پێی راپۆرتی هێرانا، رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی رژیم به بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی لاچینی”یان راگه‌یاندووه كه بۆ دوایین موقالات له‌گه‌ڵ ناوبراو سه‌ردانی زیندانی میاندواو بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی مه‌وادی موخه‌دێر به چوار ساڵ زیندان و ئێعدام مه‌حكوم كرا و ئێستا دوای تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی، له زیندانی مهاباده‌وه بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكم راپێچی زیندانی میاندواو كراوه.