به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه تا كۆتایی ئه‌مساڵی هه‌تاوی، حوكمی ئێعدامی ٣٠ زیندانی به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی سنه به‌كرده‌وه ده‌ربێت.
به پێی ئه‌م راپۆرته، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا داوا له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی زۆرێك له زیندانیانی مه‌حكوم به ئێعدام له زیندانی ناوه‌ندی سنه كراوه كه شناسنامهكانیان راده‌ستی “سازمانی زیندانه‌كان” بكه‌ن. به‌م بۆنه ژماره‌یه‌ك له داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ ئه‌گه‌ری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامی ئه‌م زیندانیانه ئه‌ده‌ن.” ده‌وترێت شناسنامه‌ی زیندانیانی مه‌حكوم به ئێعدام پێش به به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكم له‌لایه‌ن سازمانی زیندانه‌كان، بۆ باتڵ بوونه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌گیردرێت.