به پێی راپۆرتی هێرانا، له ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا چوار زیندانی مه‌حكوم به ئێعدام بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكم، راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج كران.
ئه‌م چوار زیندانییه به ناوه‌كانی “ئیره‌ج تیزمهغز، مێهدی ئهفلاكی، سیروس چشمه و كامبیز”، له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی رژیمه‌وه به تۆمه‌تی “پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دێر به ئێعدام مه‌حكوم كراون.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، دیوانی باڵای رژیم حوكمی ئێعدام له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی دوو زیندانی دیكه‌ی له ئۆستانی مازه‌نده‌ران ته‌ئید كرد. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “ئاسۆ سوهرابی” تازه‌لاوێك كه له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا به تۆمه‌تی قه‌تڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه له بۆكان به ئێعدام مه‌حكوم كرا.