ئه‌گه‌ری بڕانی به‌رق له‌ ئێران

560
وه‌زاره‌تی نیروی رژیم وێڕای ئاماژه‌ به‌ كه‌مبوونی ٣ هه‌زار و ٩٥٩ مگاواتی به‌رق بۆ ساڵی ٩٤، هه‌واڵی بڕانی به‌رق له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵی راگه‌یاند.به‌ پێی دانپێدانانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، له‌ ئه‌مساڵدا به‌ چكوله‌ترین رووداو وڵات تووشی كێشه‌ ده‌بێت و ساڵانی داهاتووش به‌ بێ هیچ رووداوێك، ئێران به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی بێ به‌رقی ده‌بێت. ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاند: ئێستا بارودۆخی بێ به‌رقی له‌ ئۆستانه‌كانی “تاران، خوزستان و مازه‌نده‌ران” زۆر جێگای نیگه‌رانییه‌. شایانی باسه‌ نه‌بوونی به‌رق له‌ ناوچه‌گه‌لێك له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ئاكامگه‌لێكی زیانباری لێكه‌وتۆته‌وه‌.