ئه‌گه‌ری بڕانی یارانه‌كان

559
جێگری ره‌ئیسی كۆمیسیونی به‌رنامه‌ و بودجه‌ی مه‌جلیسی رژیم، له‌ قسه‌ و باسێكدا هه‌واڵی ئه‌گه‌ری به‌ستنی په‌روه‌نده‌ی هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كانی له‌ ساڵی ٩٤ و ساڵی داهاتوو راگه‌یاند.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاندووه‌: ده‌وڵه‌ت بۆ په‌رداخت كردنی یارانه‌ی نه‌قدی به‌ره‌وڕووی كێشه‌ی كه‌مبوونی نه‌قدینه‌گی بۆته‌وه‌ و توانایی په‌رداختی یارانه‌ی نه‌قدی به‌ هه‌موو كه‌سانی كۆمه‌ڵگای نییه‌. ناوبراو به‌ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ ده‌بێت ئیسلاحاتێكی جیدی له‌ به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می ته‌وسعه‌ و له‌ پێناو قانونی هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان ئه‌نجام بدرێت، جه‌ختی كرده‌وه‌: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵه‌كانی داهاتوودا په‌روه‌نده‌ی په‌رداخت كردنی نه‌قدی یارانه‌ به‌ته‌واوه‌تی ببه‌سترێت.