ئه‌گه‌ری بێكاری كرێكارنی گیربۆكس سازی میانه‌

589t

شیركه‌تی “گیربۆكس سازی میانه‌” دووهه‌مین قوتبی سه‌نعه‌تی شاری میانه‌ كه‌ له‌ ژێر كونتڕۆڵی شیركه‌تی “نیرو موحه‌رێكه‌” دایه‌، به‌ره‌وڕووی ركوود و ئێخراجی كرێكاران بۆته‌وه‌.
دوابه‌دوای سپاردنی كارخانه‌ی “فولادی ئازه‌ربایجان” له‌ شاری میانه‌ به‌ به‌شی خسوسی و بێكاری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵپه‌ساردنی دوو فازی له‌ حاڵی رێكخستنی ئه‌م كارخانه‌یه‌، ئێستا شیركه‌تی گیربۆكس سازیش له‌ مه‌ترسی ركوود دایه‌. شایانی باسه‌ قه‌راردادی كاری كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوودا كۆتایی دێت و له‌ ئه‌گه‌ری درێژه‌ی ركوود له‌ هێڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه‌‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێ كاره‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و بێكار ده‌بن.