ئه‌گه‌ری ته‌بعیدی شاهرۆخ زه‌مانی

520
“كومیته‌ی ئێقدامی كرێكاریی” له‌ پێناو ئه‌گه‌ری ته‌بعیدی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “شاهرۆخ زه‌مانی”، راگه‌یاندنێكیان بڵاو كرده‌وه‌.له به‌شێك له‌م‌ راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ ساڵی ٩٠ له‌ ته‌ورێز ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٣٥ رۆژ مانگرتن له‌ خواردن، له‌لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ به‌ ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. داواكاری دادره‌سی و شكایه‌ته‌ جیاجیاكانی ناوبراو به‌ ناوه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كان، نه‌ ته‌نیا هیچ ئاكامێكی نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌مه‌به‌ستی ئه‌زیه‌ت و ئازاردانی زیاتری، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ حه‌بس به‌رده‌وام بۆ زیندانه‌ جیاجیاكانی ئێران ته‌بعید كراوه‌. ئێستاش بوار بۆ سه‌رله‌نوێ ته‌بعید كردنی ناوبراو خۆش ده‌كه‌ن. شاهرۆخ زه‌مانی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ رایگه‌یاند: له‌ ئه‌گه‌ری ته‌بعید، مانگرتن له‌ خواردنی بێ سنوور وه‌ڕێده‌خات. شایانی باسه‌ ناوبراو له‌ ماوه‌ی ئه‌م ٤ ساڵه‌دا، له‌ موره‌خه‌سی و مولاقاتی حزووری و ناردنی بۆ نه‌خوشخانه‌، بێبه‌ش كراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →