ئه‌گه‌ری داخرانی شیركه‌ته‌كانی چوارگانه‌ی سه‌وزی مه‌هاباد

420t

له‌ بارودۆخێكدا كه‌ هێشتا ٢٠٠ كرێكاری “شیركه‌ته‌كانی چوارگانه‌ی سه‌وزی مه‌هاباد” ماوه‌ی ٦ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تاوتوێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی داخرانی، نیگه‌رانی كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.
به‌ وته‌ی كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی چوارگانه‌ی سه‌وزی مه‌هاباد بڕیار وایه‌ به‌مزووانه‌ له‌ فه‌رمانداری مه‌هاباد كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بابه‌تی داخرانی ئه‌م واحێده‌ خه‌ده‌ماتیه‌ به‌ڕێوه‌بچێت. شیركه‌ته‌كانی چوارگانه‌ی سه‌وزی مه‌هاباد، كارخانه‌كانی “كشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد، موجته‌مه‌عی دامداری و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد، مه‌جته‌مه‌عی هۆما مورغی مه‌هاباد و ساردخانه‌ی زه‌مزه‌می مه‌هاباد”یش ده‌گرێته‌وه‌ و نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكاریش له‌وه‌دا سه‌رقاڵی كاركردنن. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌م ژماره‌یه‌ نزیكه‌ی ٦٠ كرێكار قه‌راردادی ره‌سمیان هه‌یه‌ و پێشینه‌ی كاری زیاتر له‌ ٢٥ ساڵیان هه‌یه‌.