به پێی راپۆرته‌كان، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سه‌قز دوای ١٠ ساڵ كار و ته‌واو نه‌كردنی، باس له داخرانی ده‌كرێت.به پێی ئه‌م راپۆرته، سه‌رۆکی کارگای دروستکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌قز وێڕای نیگه‌رانی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری زۆری داخرانی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌قز داوای له کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت کردووه ئه‌م پڕۆژه‌یه پشتگوێ نه‌خه‌ن. دواکه‌وتنی دروست نه‌کردنی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌قز کاتێک زیاتر گرینگیی خۆی ده‌رده‌خا که به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وتی گه‌یاندن و گواستنه‌وه له کوردستان، ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه زۆر پێویسته و روون نییه له بارودۆخی ئێستادا چاره‌نووسی ئه‌و پڕۆژه‌یه چی به‌سه‌ردێ. شایانی باسه، فه‌رمانداری شاری سه‌قز له مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩١ رایگه‌یاندووه که سه‌ره‌ڕای ته‌رخانکردنی ٦ میلیارد تمه‌ن ته‌نیا ٣٠ له‌سه‌دی کاره‌کانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بووه، به‌ڵام ئێستا دوای ٣ ساڵ هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که کاروباری فڕۆکه‌خانه‌که هه‌ر له جێی خۆیه‌تی و ته‌نانه‌ت باس له راگیران و داخرانی ده‌کرێت.