ئه‌گه‌ری ده‌ركرانی هه‌زاران مۆعه‌لیم له‌ توركییه‌ به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌

26
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركییه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ١٤ هه‌زار كه‌س له‌ مۆعه‌لیمانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ گۆمانی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ “په‌كه‌كه‌” له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ئه‌م وڵاته‌ به‌م زووانه‌ له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن.
به ‌پێی ده‌قی ڕۆژنامه‌ی “حۆڕییه‌ت”، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركییه‌ ڕوو له‌‌ نوێنه‌رانی رێكخراوه‌ ناحوكمییه‌كان و ڕێبه‌رانی ئایینی له‌ پارێزگای ئامه‌د وتی، به‌راورد كراوه‌ كه‌ ده‌وری ١٤ هه‌زار مۆعه‌لیم له‌ ناوچه‌كه‌، پێوه‌ندییان به‌ “په‌كه‌كه‌” هه‌یه‌ و ئه‌م ته‌وه‌ره‌ ده‌بێته ‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ له ‌ماوه‌ی ڕۆژانی دواییدا له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ربكرێن. لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌م بواره‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش‌ قسه‌مان كردووه‌ و به‌م زووانه‌ ئه‌م مۆعه‌لیمه‌ گۆمان لێكراوانه‌ له‌به‌ر پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ “په‌كه‌كه‌” له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن و له‌ ساڵی نوێی خوێندندا ناچنه‌وه‌ سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس. سه‌رۆك وه‌زیرانی توركییه‌ وتیشی كه‌ “ئه‌م مۆعه‌لیمانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مان چاره‌نووس‌ ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی “گۆله‌نیسته‌كان” هێنرا”. ده‌وڵه‌تی توركییه‌ به‌ دوای پاكسازیی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی خۆی، هه‌تا ئێستا زیاد له‌ ٥٠ هه‌زار نیزامیی و كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تیی، به‌ دوای كوده‌تای سه‌رنه‌گرتووی ١٥ی ژانوییه‌ی ئه‌مساڵ،‌ له‌سه‌ر كار ده‌كردووه‌ یاخود ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون. زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ ئۆرووپاییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ باوه‌ڕه‌ن كه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ئه‌م كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌ی كردووه‌ته‌ بیانوو بۆ سه‌ركوتی هه‌رچی زیاتری نه‌یارانی خۆی و له‌م بواره‌دا خوازیاری ڕاگیرانی مۆزاكرات بۆ ئه‌ندامێتیی توركییه‌ له‌ یه‌كێتیی ئۆرووپا بوون.