ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌ختی توركیه‌

345
هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند: لە هەڵبژاردنی پێشوەختی یەكی مانگی نوامبردا هەدەپە سەركەوتوو دەبێت.سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان، لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەری پارتەكەیدا لە ویه‌ن پایتەختی ئۆتریش رایگەیاند: لە هەڵبژاردنی پێشوەختی یەكی مانگی نوامبردا هەدەپە سەركەوتوو دەبێت، چونكە سەرەڕای هەموو هێرش و كۆمەڵكۆژییەكان، له‌سه‌ر داواكاری بۆ راوەستاندنی شەڕ پێداگری ده‌كات. دەسەڵات شەڕی دەوێت و ئێمەش داوای ئاشتی دەكەین، پێویستە بەپەلە ئاگربەست رابگەیەنرێت و دەست بە پڕۆسەی دانوستان و دیالۆگ بكرێت”. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد رۆژانە لە توركیه‌ پۆلیس، سەرباز، خەڵكی مەدەنی و منداڵ ده‌كوژرێن و بۆ رێگریكردن لە گیان له‌ده‌ستدانی خەڵك هەرجۆرە هەوڵێكیان داوە، بەڵام ئەوانەی كە نایانەوێت واز لە دەسەڵات بهێنن، به‌ هه‌موو هه‌وڵێكیانه‌وه‌ رێگرییان كردووە.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →