ئه‌گه‌ری له‌نێوچوونی لێڕه‌واره‌كانی زاگرۆس

110y (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر لێره‌واره‌كانی شاری كرماشان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری له‌نێوچوونی داربه‌ڕووه‌كان له ماوه‌ی‌ ٥٠ ساڵی داهاتوودا هه‌یه‌به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، یه‌كێك له‌ به‌ڕێوبه‌رانی ژینگه‌ وێڕای هۆشدار سه‌باره‌ت به‌ له‌ناوچوونی داربه‌ڕووه‌كانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، هه‌وڵ بۆ پێشگرتنی له‌نێوچوونی دارستانه‌كانی زاگرۆس ته‌نیا وه‌كوو بیرۆكه‌یه‌كی لێهاتووه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه‌ به‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌ بكێشێت، له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ٥٠ ساڵی داهاتوودا لێره‌واره‌كان له‌ناوده‌چن. شایانی باسه‌ رووبه‌ری لێڕه‌واره‌كانی ئۆستانی كرماشان ٥٢٧ هه‌زار و ٤٠٣ هێكتاره‌ و سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ پێشگیری له‌ له‌ناوچوونی دارستانه‌كانی زاگرۆس، ره‌وتی فه‌وتانی لێره‌واره‌كان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئاماره‌ ره‌سمییه‌كان باس له‌ فه‌وتانی یه‌ك میلیون هێكتار له‌ لێڕه‌واره‌كانی به‌ڕوو به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین ده‌كه‌ن.