ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی ١٠ ساڵه‌ی به‌شێك له‌ ته‌حریمه‌كان

722t (1)
ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماته‌ ئامریكایی و ئوروپاییه‌كان رایانگه‌یاند، له‌ ئاگه‌ری گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی، به‌شێك له‌ ته‌حریمه‌كان له‌دژی رژیمی ئیسلامی بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ هه‌روا ده‌مێننه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “بلومبێرگ”، ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماته‌كان رایانگه‌یاند كه‌، لایه‌نه‌كانی وتووێژی هه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ رژیم پێشنیاریان كردووه‌ كه‌، ته‌حریمه‌كانی ئێران له‌ ماوه‌ی ٤ تا ٥ ساڵ لاببرێن، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ ته‌حریمه‌كانیش تا ماوه‌ی ١٠ ساڵ درێژه‌یان ده‌بێ. شایانی باسه‌ دژایه‌تی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی گروپی ١+٥ به‌رانبه‌ر به‌ خواستی رژیم سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌حریمه‌كان به‌ته‌واوی، وه‌كوو به‌ربه‌ستێك بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن تا رێكه‌وتی ٣١ی مانگی مارس راگه‌یه‌ندراوه‌.