ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئامریكا و كوبا

61y (2)
“باراك ئۆباما” سه‌رۆك كۆماری ئامریكا گۆڕانكاری سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر كوبای به‌ خاڵێكی گرینگ ناولێبرد و رایگه‌یاندووه‌ كه‌، به‌نیازه‌ كۆتایی به‌ ناكۆكییه‌كانی رابردوو بێنێت.باراك ئۆباما و رائۆل كاسترۆ سه‌رۆك كۆماره‌كانی ئامریكا و كوبا، شه‌وی شه‌ممه‌ له‌ دانیشتنی سه‌رانی قاڕه‌ی ئامریكا له‌ “پاناما” چاویان به‌ یه‌ك كه‌وت. باراك ئۆباما له‌ دانیشتنێكی هه‌واڵنێریدا له‌ پاناما له‌ بڕیاری وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و ناكۆكی له‌گه‌ڵ كوبا پشتیوانی كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ به‌دوای گۆڕانی رژیمی سیاسی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا نییه‌. شایانی باسه‌ په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیكی ئامریكا و كوبا، ٥٧ ساڵ بڕابوو.