به پێی راپۆرته‌كان، ئاماری خۆكوژی له ئۆستانی ئیلام له چاو ئۆستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران ١٦ به‌رابه‌ر زیاتره.رێژه‌ی خۆكوژی له ئێران و له ساڵی ١٣٩١، له نێوان هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌س چوار له‌سه‌د و نیو بوو، به‌ڵام له نێو ئۆستانه‌كانی ئێران، ئیلام قه‌یراناویترین بارودۆخی هه‌یه به شێوه‌یه‌ك كه به سه‌رنجدان به نێونجی جیهانی رێژه‌ی خۆكوژی كه ١١ له‌سه‌د له ١٠٠ هه‌زار كه‌سه، له ئۆستانی ئیلام ٧١ و نۆ دههۆم له ١٠٠ هه‌زار كه‌سه. به‌م پێیه ئیلام خاوه‌نی زۆرترین رێژه‌ی خۆكوژی له جیهانه به شێوه‌یه‌ك كه له ماوه‌ی ٢٥ ساڵی رابردوودا، رێژه‌ی خۆكوژی له‌م ئۆستانه ٧٠ به‌رابه‌ر به‌رز بۆته‌وه. دوای ئۆستانی ئیلام له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌س، ئاماری خۆكوژی به ته‌رتیب له چوار ئۆستانی لورستان ٨ و چوار دههۆمی له‌سه‌د، كرماشان ٨ و دوو دههۆمی له‌سه‌د، سمنان ٧ و شه‌ش دههۆمی له‌سه‌د و كوهكیلویه و بویر ئه‌حمه‌د ٧ و پێنج دههۆمی له‌سه‌ده.