ئۆلتیماتۆمی كارمه‌ندانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت بۆ ده‌ستپێكی مانگرتن

كارمه‌ندانی ڕه‌سمی سه‌كۆكانی گازی سه‌نعه‌تی نه‌وت، له‌ نامه‌یه‌ك دا ئۆلتیماتۆمیان داوه‌ته‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ ڕۆژی ٢ی مانگی گه‌ڵاوێژه‌وه‌، مانگرتنه‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.

كارمه‌ندانی ڕه‌سمی سه‌كۆكانی گازی، له‌ نامه‌یه‌ك دا كه‌ بۆ جێگری عه‌مه‌لیات و پشتیوانی شیركه‌تی نه‌وت و گازیان ناردووه،‌ ڕایانگه‌یاند: له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ ده‌ست له‌ كار ئه‌كێشن. هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌ وته‌كانیاندا ڕایانگه‌یاند: له‌ سایتی ١ی عه‌سلوویه‌ و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و سایت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن. ڕێژه‌ی كارمه‌ندانی ڕه‌سمی سكۆ‌ی ده‌ریایی پارسی جنووبی، ٢٩٠ كه‌سه‌ و له‌ ئاست شێوازی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان ناڕازین.