ئیجرای حوكمی ئێعدام و بڕینی ده‌ست و پای دوو زیندانی

399
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌زگای قه‌زایی رژیم حوكمی ئێعدامی كه‌سێكی له‌به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ شاری ئێقلید و هه‌روه‌ها قه‌تع كردنی ده‌ست پای زیندانییه‌ك له‌ مه‌شهه‌د، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ زیندانییه‌ك به‌ تۆمه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ “مه‌وادی موخه‌در” له‌ شاری ئێقلید سه‌ربه‌ ئۆستانی فارس له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ئێعدام كرا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هاوكات هه‌ر له‌م رۆژه‌دا حوكمی قه‌تع كردنی پای چه‌پ و ده‌ستی راستی زیندانیه‌كی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی “دزی”، له‌ زیندانی مه‌شهه‌د به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. شایانی باسه‌، بڕیاره‌ حوكمی هاوشێوه‌ بۆ تاوانبارێكی دیكه‌ی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →