ئیحزاری عه‌لی نه‌جاتی چالاكی كرێكاری

559q
به پێی راپۆرتی ” كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی” عه‌لی نه‌جاتی، چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مۆدیره‌ی سه‌ندیكای كارێكارانی نیشه‌كری هه‌فت ته‌په‌ له رێكه‌وتی ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز بو دادگای رژیم له شاری ئه‌ندیمێشك ئیحزار كرا.
له‌م دانیشتنه‌ كه‌ وه‌كو دوا دیفاع ده‌رباره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه دراوه‌ته‌ پاڵ ئه‌م چالاكه‌ كرێكارییه‌،به‌رێوه‌ چو، داویان كردووه‌ كه عه‌لی نه‌جاتی دوا دیفاعی خۆی به‌ بازپۆرس بدات. عه‌لی نه‌جاتی له‌م دانیشتنه‌دا‌ له به‌رامبه‌ر تۆمه‌تی “ته‌بلێغ له دژی نێزام” دیفاعی له خۆی كرد. شایانی باسه عه‌لی نه‌جاتی پێشتریش له رێكه‌وتی ٢٤ی خه‌رمانان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به دانانی وه‌سیقه‌ی سه‌د مێلییون تمه‌نی رێكه‌وتی ٢٦ ره‌زبه‌ر ئازاد كرا.