به پێی راپۆرتی “هه‌ڵسووڕاوانی دژه سه‌رمایه‌داری گیلان”، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی “فولادی خه‌زه‌ر” له ره‌شت به بیانووی كه‌مبوونی نه‌قدینه‌گی و ركوود له بازاڕ، هه‌ر چه‌ند مانگ جارێك، ده‌ست ده‌كات به ئیخراجی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه. له دوایین ده‌ور له ئیخراج سازییه‌كان له‌م كارخانه‌یه، خاوه‌نكار پاش كۆتایی ته‌عتیلاتی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، ٤٥ كرێكاری له‌سه‌ركار ئیخراج كردووه. دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، خاوه‌نكار به جێگای ئیخراج، ده‌ستی كردووه به چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌وان به شێوه‌یه‌ك كه حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران، هاته خواره‌وه و مه‌زایاكانی ئه‌وان چه‌ند مانگ جارێك په‌رداخت ده‌كرێت. له حاڵی حازردا جه‌ژنانه و پاداشتی ساڵی ١٣٩٣ و حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی كرێكاران، تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه.