سه‌رۆك كۆماری رژیم په‌سه‌ندكراوی شورای باڵای ئیداریی سه‌باره‌ت به ئیخراجی ١٥ له‌سه‌دی كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی، به سه‌رجه‌م ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كان راگه‌یاندووه.به پێی به‌نده‌كانی ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌یه، هه‌روه‌ها نوێكردنه‌وه‌ی قه‌راردادی هه‌ركام له كرێكاران و كارمه‌ندانی غیره ره‌سمی، په‌یمانی و قه‌راردادی سه‌ره‌ڕای بوونی ئیعتبار، پێوسیتی به ئیمتیازاتی گونجاو به هه‌ڵسه‌نگاندنی كاركردی ئه‌وانه. شایانی باسه به ده‌ركردن و راگه‌یاندنی ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی ده‌وڵه‌تی، كاره‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به خێڵی به‌رینی بێكارانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن.