ئیخراجی ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی ئاریا شه‌رق

545
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، سێ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌ری یه‌خچاڵ فریزێری “ئاریا شه‌رق” له‌ نه‌یشابور، به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ ئیخراج كران. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، زیاتر له‌ چل كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ زیاتر له‌ سێ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان پێنه‌دراوه‌. له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه‌ و هه‌روه‌ها قه‌راردادی كاریی كورتماوه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. به‌دوای ئه‌وه‌، خاوه‌نكار سێ كه‌س له‌ كرێكارانێك كه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌شدار بوون، له‌سه‌ر ‌كار ده‌ركرد.