ئیخراجی ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی شیشه‌ی ئابگینه‌

762
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی قه‌راردادی كارخانه‌ی “شیشه‌ی ئابگینه‌” كه‌ هێشتا سه‌باره‌ت به‌ مه‌زایا دواخراویان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ قه‌رزارن، ئیخراج كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ٨٥ كرێكاریی كارخانه‌ی شیشه‌ ئابگینه‌ كه‌ پێشینه‌ی كاری ١٥ ساڵه‌یان هه‌یه‌ به‌ بیانووی كۆتایی هاتنی قه‌راردادی كاریه‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ له‌سه‌ركار ئیخراج كراون. شایانی باسه‌، پێشتر له‌ كارخانه‌ی شیشه‌ی ئابگینه‌ نزیكه‌ی ٤٠٠ كرێكار كاریان ده‌كرد كه‌ له‌ حاڵی حازردا به‌ ئیخراجی به‌ره‌به‌ره‌ی كرێكاران، كه‌متر له‌ ٢٠٠ كرێكار له‌م كارخانه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن.