به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ٢٣ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی “پارس مێتال” له غه‌ربی شاری تاران، به بیانووی ته‌واو بوونی ئیعتباری قه‌راردادی كاره‌كانیان، ئیخراج كران.
به پێی ئه‌م راپۆرته، له سه‌ره‌تای رۆژه‌كانی ساڵی ٩٤، به ٢٠ كه‌س له كرێكارانی به‌پێشینه‌ی كارخانه‌ی “پارس مێتال” راگه‌یه‌ندراوه كه به هۆی ته‌واو بوونی ئیعتباری قه‌راردادی كاره‌كه‌یان، چیتر له‌م واحیده سه‌نعه‌تییه هیچ كارێك بۆ ئه‌وان نییه. شایانی باسه، پێشتریش له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو، ١٢ كه‌س له كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی “پارس مێتال”، هه‌ر به‌و بیانوویه ئێخراج كرابوون.