ئیخراجی ده‌یان هه‌زار كارمه‌ندی بانكی ئێچ ئێس بی سی له‌ ئینگلیس

49
به‌ پێی راپۆرتی “سی ئێن ئێن”، بانكی نێوده‌وڵه‌تی “ئێچ ئێس بی سی” له‌ ئینگلیس له‌ دوو نۆبه‌تدا، نزیكه‌ی ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ هێزی كاری ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی خۆی، ئیخراج كردووه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌رپرسانی ئه‌م بانكه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ شۆعبه‌كانی خۆی له‌ وڵاته‌ جیاجیاكان له‌وانه‌ برێزیل و توركیه‌ داخستووه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار كه‌س له‌ كارمه‌ندانی ئه‌م بانكانه،‌ بێكار بوون. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌م بانكه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌م بڕیاره‌، نزیكه‌ی ٢٠ تا ٢٥ هه‌زار كارمه‌ندی دیكه‌یان به‌ مه‌به‌ستی هێنانه‌خواره‌وه‌ی هه‌زینه‌كان، له‌سه‌ر كار ئیخراج كردووه‌. شایانی باسه‌، بانكی “ئێچ ئێس بی سی” له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی ٢٠١١ تا ٢٠١٤ی زایینی، نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار كارمه‌ندی خۆی له‌سه‌ركار ئیخراج كردووه‌.