ئیخراجی سه‌دان كرێكاری ره‌سمی كارخانه‌ی سه‌نایعی فلێزی ئێران

77q
به‌ پێی راپۆرتی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ره‌زبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌ی “سه‌نایعی فلێزی ئێران”، ده‌رگای ئه‌م كارخانه‌ی به‌سه‌ر ٣١٠ كرێكاری ره‌سمی داخست و له‌سه‌كار ده‌ریكردن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ له‌ حاڵێكدا روویدا كه‌ سه‌ره‌تاكانی مانگی ره‌زبه‌ریش ٢٠٥ كرێكاری قه‌راردادی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌سه‌ر‌كار ده‌ركران. دوابه‌دوای بڕیاری خاوه‌نكار سه‌باره‌ت به‌ داخستنی ده‌رگای كارخانه‌كه‌ به‌سه‌ر كرێكارانی ره‌سمی، كرێكارانی ناڕازی به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و چوونه‌ نێو كارخانه‌كه‌. دوابه‌دوای ئه‌م بارودۆخه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم له‌ شوێنه‌كه‌ ئاماده‌ بوون و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م كارخانه‌یه‌، دانیشتنێكیان پێكهێنا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا شورای كارخانه‌كه‌ش سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاری رژیمی كرد و له‌دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نایعی فلێزی شكایه‌تی كرد. به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كرێكارانی سه‌نایعی فلێزی له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ كارخانه‌كه‌ پێداگری ده‌كه‌ن.