ئیخراجی سه‌دان كرێكاری سه‌نایعی لاستیكی پارمیدا له‌ تاران

74q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، خاوه‌نكاری سه‌نایعی لاستیكی پارمیدا له‌م دواییانه‌دا ٣٠٠ كرێكاری به‌پێشینه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی قه‌رارداد، له‌سه‌ركار ده‌ركرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاوه‌نكار ئیدیعای كردووه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ هۆی ركودی بازاڕی فرۆش قازانجی نه‌بووه‌، به‌م پێیه‌ تا كاتی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان، به‌ شێوه‌ی كاتی ره‌وتی به‌رهه‌مهێنان راده‌گرێت. هه‌ر ئێستا ٣٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ بێ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی دواخراوی خۆیان، بێكار و له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.